راهێنەری بەرشەلۆنە ترسی لە یاریەکەی سیڤییا دەربڕی
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ڤاڵڤێردی، ترسی لە یاری رۆژی شەممەی یانەکەی بەرامبەر بە یانەی سیڤییا لە هەفتەی ٢٥ی خولی ئیسپانیا دەربڕی.
ڤاڵڤێردی لە کاتی پرێس کۆنفرانسەکە رایگەیاند "یانەی سیڤییا لە یاریگای خۆیان زۆر مەترسیدارن جیاواز لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاری دەکەن، هەموو کات ئەوان رکابەرییان لە خولەکە کردووە، یاری بەرامبەر بەوان زۆر قورسەو ئیستاش لە ریزبەنێکەدا لە پلەیەکی باشدان.
پاشان رایگەیاند" ئۆمتیتی هیچ پێکانێكی نەماوەو بە باشی ئامادەیە، لەوانەیە بەشداری پێ بکەم بەڵام تا کاتی یاریەکە بڕیاری کۆتاییم نەداوە ،سوارێزیش دۆخی باشە، بەڵام ڤێرمالین پێکانی هەیەو لینگلێتیش ٤ کارتی هەیە.
لە بەردەوامی قسەکانی وتی" یاریەکەی سبەی گرنگەو ئێمە بۆ بردنەوە یاری دەکەین، میسیش لە بەرزترین ئاستی خۆیدایەو تا ئێستاش دیار نیە ئارسر بتوانێت بۆ کلاسیکۆ یاری بکات.
PM:11:23:22/02/2019