خانمە هونەرمەند ساندرا بە زمانی لاتینی و ئیسپانی و کوردی گۆرانی دەڵێت.
رەوەند جەواد بەڕێوەبەری کارە هونەریەکانی ساندرا بۆ ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی دەڵێت " ئەم بەرهەمە ناوی ( Chaco ) ەو یەکەم کاری کلیپی ساندرا ئەلیساندرایە و بە زمانەکانی لاتینی و ئیسپانی و کوردی دەیڵێت".
وتیشی: کاری تۆمارکردن و کلیپی لە تورکیا بۆ کراوەو تێکستی گۆرانیەکەش هی خۆیەتی و ئاوازەکەی وەرگیراوە.
ئەوەشیخستەڕوو، کە ساندرا لە ئێستادا کار بۆ چەند بەرهەمێکی تر دەکات بە ستایلی نوێ.