واشنتۆن پۆست: ٤٠٠ سەربازی ئەمەریکا لە سوریا دەمێنێتەوە

رۆژنامەی بەناوبانگی ئەمەریکی وانشتۆن پۆست رایگەیاند" ئەمەریکا ٤٠٠ سەرباز لەناوچە جیاجیاکانی سوریا دەهێڵێتەوە".

لە هەواڵێکدا کە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا پشت بە زانیارییەکانی کاربەدەستێکی باڵا بەستراوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت، ئاماژە بەوەکراوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ پلانی هەیە دوای پڕۆسەی کشاندنەوەی سەربازەکانی لە سووریا، نزیکەی ٤٠٠ سەرباز لەو وڵاتە بهێڵێتەوە.

ئەم بانگەشەیە کە دوای روونکردنەوەکەی گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرز کە دوێنێ رایگەیاندبوو "نزیکەی ٢٠٠ سەربازمان لە سووریا دەمێننەوە" بووەتە هۆی ئەوەی ستراتیژی کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە سووریا لەلایەن ئیدارەی واشنتۆنەوە، وەک "ناڕوون" لێکبدرێتەوە.

لە هەواڵەکەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا باس لەوەشکراوە نیوەی ئەو ٤٠٠ سەربازە، لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا و لەچوارچێوەی ئەرکی "پاراستنی ئاشتی"دا و نیوەکەی دیکەیان لە بنکەی سەربازیی تنف لە باشووری خۆرهەڵاتی سووریا دەمێننەوە.



AM:12:19:24/02/2019