نەشتەرگەری بۆ سەرکردەیەکی ناسراوی عێراقی ئەنجام دەدرێت

سەرکردەی دیاری عێراق و شیعە و خاوەنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق، موقتەدا سەدر، نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.

سادق موسەوی سیاسی ناسراوی عێراقی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە نەشتەرگەری بۆ موقتەدا سەدر سەرکردەی رەوتی سەدر ئەنجام دەدرێت.

ئەو سیاسیە باس لەوە دەکات موقتەدا سەدر نەشتەرگەریەکەی لە لوبنان بۆ ئەنجام دەدرێت.

موسەوی ئاماژە بۆ جۆری نەشتەرگەریەکە دەکات کە بڕینی " پەنکریاسە".



PM:12:04:24/02/2019