پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز دەکات
سەرۆکی پەرلەمان د. ڤالا فەرید بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەکات رۆژی ٢٦ ی شوبات ئامادەبن لەبینایەی پەرلەمان بە مەبەستی بەستنی کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی.
بەپێی نوسراوێک کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، د. ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوا لە ئەندامانی پەرلەمان دەکات کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەرۆی رۆژی سێ شەممە ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بن، بەمەبەستی سازدانی یەکەم کۆبوونەوەی نا ئاسایی پەرلەمان.
وەک لە نوسراوە فەرمیەکادا هاتووە کۆبوونەوەکە بە ئامانجی پێکهێنانی لیژنەی یاسایی رێکدەخرێت.
دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی نوێی ئەم خوولەی پەرلەمان ئەمە یەکەم کۆبوونەوەیە کە پەرلەمان سازیبکات.
PM:01:06:24/02/2019