چەمچەماڵ...کچێکی 21 ساڵ گیانی لەدەستدا

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند كچێكی تەمەن 21 ساڵ گیانی لەدەستداوە و بەوتەی كەسوكارەكەی خۆی كوشتووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، كە وێنەیەكی بۆ "سپی" هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی شوباتی 2019، تەرمی كچێك گەیەنرایە نەخۆشخانەی (شەهید پێشڕەو) لەقەزای چەمچەماڵ كە بەهۆی فیشەكەوە گیانی لەدەست دابوو .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ڕووداوەكە لە گوندی (خەربەندەلو)ی سەربەناحیەی (تەكیەی كاكەمەند) ڕوویداوەو كچەكە ناوی ( ك ئ م) و لە دایكبووی ساڵی 1998 و بە وتەی كەسوكارەكەشی خۆی خۆی كوشتوە، لەئێستاشدا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوەو پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی لەڕووداوەكە دەستپێكردووە".


PM:07:12:24/02/2019