بانە شیروان گرێبەستەکەی لەگەڵ نەوید زەردی هەڵدەوەشێنێتەوە

بانە شیروان، کە یەکێکە لە ئەستێرەکانی بەشداربووی به‌رنامه‌ی کورد ئایدل، کۆتایی بە گرێبەستە هونەرییەکەی هێنا لەگەڵ هونەرمەند نەوید زەردی.

بانە شێروان کە زیاتر لە پێشبڕکێی بەرنامەی کورد ئایدڵ ناوبانگی دەرکرد کە لەگەڵ گۆرانی وتندا، وەک مۆسیقا ژەنێکیش دەرکەوت، لە بەشی ستۆری هەژمارە تایبەتییەکەی لە ئینستاگرام  نوسیویەتی، ئێستا من هیچ گرێبەستێکی هونەریم لەگەڵ هیچ کەس نەماوە".

ساڵی رابردوو بانە شیروان و گر
ێبەستێکی هونەری لەگەل کۆمپانیایەک ئەنجامدا و خاوەنی یەک ئەکاوەنت بۆ لەئینیستگرام کە خاوەنەکەی نەڤید زەردی بوو ، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی بەگرێبەستەکەی هێنا لەگەڵ نەوید زەردی.

بانە شیروان و نەوید زەردی ساڵ رابردوو بەرهەمێکی هاوبەشیان بە ناوی "بڕۆ" پێکەوە ئەنجامدا و لە سەرجەم کۆنسێرتەکانی نەوید زەردیدا بەن بەشداری کرد و لەسەر ستەیج پێکەوە دەرکەوتن.

بانە شیروان که‌ ئێستا تەمەنی ١٧ ساڵەو بە تەمن بچووکترین بەشداربووی کورد ئایدڵ بوو، هەرچەندە چەند قۆناغی بەسەرکەوتووی بڕی، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە‌ فیناڵی ‌‌ نه‌یتوانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ ده‌س بێنێت. 


PM:11:11:24/02/2019