کاتژمیر ٤ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی شوبات بەکاتی کوردستان ، مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاری ٢٠١٩ دەستیپێکرد و خەڵات بەسەر سەرکەوتوواندا دابەشکرا.
مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، بەبەشداریی ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و سینەماکارە بەناوبانگەکانی جیهان، لە لۆنس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا بەڕێوەچوو.
خەڵاتەکانی ئەمساڵی ڤیستڤاڵی ئۆسکار بەم شێوەیە بوو:
- خەڵاتی باشترین فیلم، گرین بووک.
- خەڵاتی باشترین ژنە هونەرمەند، ئۆلیڤی کۆڵمان بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی زە فەیڤۆرێیتی.
- خەڵاتی باشترین هونەرمەندی پیاو، رامی مالک بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی بۆهیمیان رابسودی.
- خەڵاتی باشترین دەرهێنەر، ئالفۆنسۆ کوارۆن لە دەرهێنانی فیلمی رۆما.
- خەڵاتی باشترین ئەکتەری یاریدەدەر (ژن)، رێجینا کینگ بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی ئیف بیلی ئیسترێد کود تۆک).
- خەڵاتی باشترین ئەکتەری یاریدەدەر (پیاو)، ماهەرشالا عەلی بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی گرین بووک.
- خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی، فیلمی مەکسیکی (رۆما)
- خەڵاتی باشترین سیناریۆی سەرەکیی فیلم، گرین بووک.
- خەڵاتی باشترین مۆنتاجی دەنگ، فیلمی بۆهیمیان رابسودی.
- خەڵاتی باشترین تێکەڵکەری دەنگ، فیلمی بۆهیمیان رابسودی.
- خەڵاتی باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان، فیلمی بلاک بانسەر.
- خەڵاتی باشترین کاریگەرییە دەنگییەکان، فیلمی فێرس مان.
- خەڵاتی باشترین مۆۆنتاج، فیلمی بۆهیمیان رابسودی.
- خەڵاتی باشترین وێنەی سینەمایی، فیلمی رۆما.
- خەڵاتی باشترین میوزیکی وێنەگرتن، فیلمی بلاک بانسەر.
- خەڵاتی باشترین گۆرانی، شالۆ لە فیلمی (ئی ستار ئیز بۆرن).
- خەڵاتی باشترین دیزاینی جلوبەرگ، فیلمی بلاک بانسەر.
- خەڵاتی باشترین فیلم کارتۆنی درێژ، سپایدەر مان، ئیتو زە سپایدەر فێرس.
- خەڵاتی باشترین فیلم کارتۆنی کورت، فیلمی باو.
- خەڵاتی باشترین دیکۆمێنتاریی درێژ، فیلمی فری سۆلۆ.
- خەڵاتی باشترین دیکۆمێنتاریی کورت، فیلمی پێریود، ئێند ئۆف سێنتێنس.
- خەڵاتی باشترین سیناریستی کورت، فیلمی سەکن.
- خەڵاتی باشترین ماکیاج و رازاندنەوەی قژ، فیلمی فایس.