ئەندامێكی دیکەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیلەكاركێشایەوە

رەمزی مەجید ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لوازهێنانی خۆی لە بزوتنەوەکە راگەیاند، هۆکارەکەشی بۆ رێککەوتنی حزبەکەی لەگەڵ پارتی دەگەڕێنێتەوە.

 لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەکردووە"
من (ڕەمزی مجید فەردە ) خاوەن دو برا شەهید ، وەك ئەندامی جڤاتی گشتی و پێشوتریش باژێڕوانی قەزای خەبات بووم ، دەسبەرداری خۆم لە ئەندامێتی جڤاتی گشتی و تەواوی بزوتنەوەی گۆڕانی ئێستا ڕادەگەیەنم نامەوێ بێڕێزی بەرامبەر شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری نیشتیمان بکەم".

دەقی راگەیەنراوەكە:

بۆ ڕای گشتی
سڵاو
من (ڕەمزی مجید فەردە ) خاوەن دو برا شەهید ، وەك ئەندامی جڤاتی گشتی و پێشوتریش باژێڕوانی قەزای خەبات بووم ، دەسبەرداری خۆم لە ئەندامێتی جڤاتی گشتی و تەواوی بزوتنەوەی گۆڕانی ئێستا ڕادەگەیەنم نامهەوێ بێڕێزی بەرامبەر شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری نیشتیمان بکەم ،
من زیتر لە ١٠ ساڵە بەشدارو هاوكاری تەواوی ئەم بزوتنەوەیەم كردوە بە هەموو توانا مەعنەوی و توانا ماددیە كەمەی هەمبوو درێخیم نەكردوە ، بەرگەی هەمو ئازار و هێرشە ناحەقیەكانم گرتوە سڵیشم لە هیچ نەكردۆتەوە. بەڵام ئەمڕۆی گۆڕان نە دوێنێ و ئەوێ ڕۆژێی گۆڕانە نە هیچ پەیوەندیەكی ماوە بە ڕێبازی ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفا .

بزوتنەوەی گۆڕان قراربوو چاونەترس بێ لە دەڕبڕینی هەڵوێستەكانی، قراربو ئازابێ لە بەرگری لەمافەكانی خەڵك ، قراربو ڕاشكاوانە و خۆنەویستبێ لەگەڵ كۆی پڕۆژە سیاسیەكەی كە بە ڕێنوێنی خوالێخۆشبو ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفا ئامادەكراو بوو بە كاری سەركی بزوتنەوەكەو هەوێنی گۆڕانكاری، قراربو ئازارەكانی بەردەم بزوتنەوەكە بەیەكەوە بەش بكەین و بەرژەوەندی كەسی وەلا بنێین ، لێ مەخابن گۆڕانی ئێستا جگە لە تیمێكی ئینتیهازی و هەڵپەرست و گروپێكی شێوە ئیخوانی دابڕاو لەتەواوی بنەماكانی بزوتنەوەكە هیچیتر نیە . 
بزوتنەوەی گۆڕان خەریکە بەو گروپە و ڕێگا سیاسیە هەڵەیە بەرە و پوکانەوە دەچێت ، وە بەرە و خاڵی بونەوە دەچێت لە هەڵسوراو و ئەو ئەندامە دڵسۆزانەی کە یاوەر و دامەزرێنەری ئەم بزوتنەوەیە بوون .

زۆر هۆكار هەن بەڵام گرنگترینیان دوو هۆكارن كە گۆڕانی بەم ڕۆژە گەیاند
١- خانەی ڕاپەڕاندن بەرپرسیارو تاوانباری یەكەم و سەرەكیە بۆ ئەم دەرئەنجامە ، ئەم گروپە بەئەقڵێكی كلاسیك و دۆگما و لۆكاڵی بە هەمان ئەقڵیەتی كۆن مامەڵەیان لەگەڵ ڕەوشی گۆڕان كرد ، دەركەوت ئەمانە ئەسڵەن لە لوغز و شێوازی كاركردنی ئەم بزوتنەوە تێنەگەیشتون ، بە بەرنامەش تەواوی ئۆڕگانەكانی گۆڕانیان بە هەردو جڤاتەوەش غەرقی كەلتورو پەروەردەی دەستەڵات كردەوە .

٢- كوڕەكانی كاك نەوشێروانیش دوور لە دونیابینی باوكیان و بە هاندانی كۆمەڵێ خەڵكی هیچ نەدیو لەڕێگەی داگیكردنی میدیاو سەروەتو سامانی سیاسی مەعنەوی و ماددی کاک نەوشێروانەوە كەوتنە وێزەی ئەم بزوتنەوەیە ، لەكاتێكا کاک نەوشێروان بێبەریە لەهەمو ئەو هەڵپەڕستانە كەبەناوی ئەوەوە قسەدەكەن وە بێبەریە لەتەواوی لادانەكانی بزوتنەوەكە ، بێگومان خانەی ڕاپەڕاندن دەورو ڕۆڵی سەرەكی هەبوو لە بەكارهێنانی كوڕان و سەروەتی نەوشێروان مستەفا بۆ تەسفیەی حساباتی چاوچنۆكانە، 

بە داخەوە ڕەوش بەم حاڵە گەیی بۆیە چیتر شیاوی ئەوە نین پشتیوان بكرێن وە دڵنیا بن كە ئەوانەی وازدێنن هەر بەتەنها نین !
ئاشتکردنەوەی هاوڕێکانمان کە بە ژمارە نایەن کە بەبێ گوێ دانە سەرنج و تێبینیەکانیان زۆر لەو ڕێککەوتنە ڕێوی ئاسایە مەزنتر بوو .
کۆتا وشەم  لە گشت وڵاتێکی دونیا ڕۆژێکی ماتەمی هەیە بەرواری 17 ی شوبات وەک پیاڵەیێک ژەهر وابوو .

رمزی مجید فەردە
ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان
25 / 2 / 2019



AM:12:35:26/02/2019