ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان یەکەم دانیشتی نائاسایی خۆی سازدەدات و بڕیارە لیژنەی یاسایی پێکدەهێنرێت.

دانیشتنەکەی پەرلەمان کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات و بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش کە لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ڕاگەیەندراوە، دانیشتنەکە تایبەت بە بابەتی پێکهێنانی لیژنەی یاسایی پەرلەمان.

بەگوێرەی زانیاریەکان سەرجەم فراکسیۆنەکان جگە لە یەکێتی بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەکەن.

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە ١١ ئەندام پێکدێت و ئەندامانی لیژنەکە لەسەر بنەمای ڕێژەی دەنگەکانی فراکسیۆنەکان لە هەڵبژاردن دابەش دەکرێت.



AM:08:44:26/02/2019