بەفرێکی سەوز لە شاری (بیرفۆرئەلسک)ی رووسی باری و ناوچەکەی سەوزپۆش کرد، بەڵام دانیشتووانی ئەو شارە مەترسیدان لێدەنیشێت و تووشی حاڵەتێکی دڵەڕاوکی دەبن.
ماڵپەڕی " سپۆنتیک " ی روسی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی بارینی بەفری سەوزدا مەترسی و دڵەڕاوکێی لایئ خەڵکی شارەکە دروستکردووە، بەڵام توێژهرهوان دوای لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوون بۆیان دەرکەوت سەوزی رەنگی بەفرەکە دەگەڕێتەوە بۆ کارگەکانی کرۆم، کە لە ناوچەکەیان بوونی هەیە، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، بۆڕییەکی تەقیووە و بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی غازێکی ژەهراوی لە ئاسمانی شارەکەیان، سەوز بوونی بەفرەکەش لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ئەو مادەیەیە لە ئاسمانی شارەکەیان ژینگەکەش ژەهراوی بووە.