وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گشتاندنێکدا داوای ناردنی پێداچوونی مانگانەی مانگانەی وەزارەتەکان دەکات.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی کە گشتاندنی ژمارە ٦ ی لەسەرەو لە ١٧ ی شوباتی ٢٠١٩دەرچووەو ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان دەکات، کە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی خۆیان بنێرین بۆ وەزارەتی دارایی.
لە گشتاندنەکەی وەزارەتی داراییدا ئەوە خراوەتە روو کە پێویستە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی وەزارەت و فەرمانگەکان لەماوەی 10 ڕۆژی کۆتایی هەر مانگێک ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بکرێت.
هەر وەزارەتێکیش دوابکەوێت، ئەوا وەزارەتی ناوبراوو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار و بەڕێوەبەری ژمێریاری و ژمێریار بەرپرس دەبن و پێشینەی مانگانەیان ڕادەگیرێت.