حکومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا دەکات بۆ هەرێمی ناردووە

بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت" هاوشێوەی ساڵی رابردوو حكومەتی عێراق مووچەی دوو مانگی ساڵی 2019ی ناردووە كە بۆ هه‌ر مانگێكیان 317 ملیار دینار بووه‌ واتا به‌ هه‌ردوو مانگه‌كه‌وه‌ 634 ملیار دینار".

ماڵپەڕی دوارۆژ بڵاویکردەوە" بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق ئاشكرای كردووە، لەگەڵ ئەوەی حكومەتی هەرێم داوای ناردنی زیاتر لە 522 ملیار دیناری مانگانە لە حكومەتی عێراق دەكات، بەڵام تائێستا حكومەتی عێراق بە هەمانشێوەی ساڵی رابردوو مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكات و مانگانە تەنیا 317 ملیار بۆ هەرێم دەنێرێت".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی عێراق كە نەیوست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بۆ بەو ماڵپەڕەی راگەیاندووە" حكومەتی عێراق تەنیا مووچەی مانگی كانوونی دووەم و شوباتی ناردووە كە بڕەكەی بۆ هەر دوو مانگه‌كه‌ 634 ملیار دینار بووە.

بەپێی بودجەی پەسەندكراوی حكومەتی عێراق كە سەرەتای ئەم مانگە لە رۆژنامەی وەقائیعی حكومەتی عێراق بڵاوكراتەوە، لەبەرامبەر ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەلایەن هەرێم، حكومەتی عێراق بڕی 522 ملیار دینار وەكو مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەنێرێت.



PM:07:06:26/02/2019