وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بڕیاری دامەزراندنی ده‌رچوانى په‌یمانگای راهێنانى نه‌وتی بۆ ساڵى 2017-2018 راگەیاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 26ی شوباتی 2019بڵاوکراوەتەوە، تیایدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە،
سامر غه‌زبان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ كاروبارى وزه ره‌زامه‌ندیداوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ده‌رچوانى په‌یمانگای راهێنانى نه‌وت بۆ ساڵى 2017-2018، کە ژماره‌یان هەزار و 598 کەسە.
ئەوەشهاتووە، پێویستە ئه‌و كه‌سه‌ى داواكارى دامه‌زراندن پێشكه‌ش ده‌كات عێراقى بێت، له هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك ته‌ندروست بێت، ته‌مه‌نى له 30 ساڵ زیاتر نه‌بێت و، ته‌نیا ده‌رچووی په‌یمانگاكانى راهێنانى نه‌وتى بێت به هه‌موو پسپۆڕییه‌كانییه‌وه بۆ ساڵى 2017-2018.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "ده‌بێت پێشکەشکار به‌ڵێن بدات داواى گواستنه‌وه و گۆڕینى سروشتى كاره‌كه‌ى نه‌كات بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵى یه‌كه‌مى دامه‌زراندنه‌كه‌ى، هەروەها به‌زووترین كاتیش ئەو دەرچوانە مامه‌ڵه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن".
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئه‌و كه‌سه‌ى داواكارى پێشكه‌ش ده‌كات، نابێت سزادراوى تاوانى گه‌وره‌ى وەک شه‌رف بێت.
دەشلێت، هه‌ركه‌سێكیش به‌ڵگه و دۆیكۆمێنتى ساخته پێشكه‌ش بكات، ره‌وانه‌ى دادگاى تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێت، هه‌موو ده‌رچوویه‌كیش ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یمانگاكه‌ى خۆى بۆ وه‌رگرتنى ژماره‌یه‌كى نهێنى تایبه‌ت به داواكارى پێشكه‌شكردنى دامه‌زراندن.
وەزارتەکە لە بەیاننامەکەیدا باسی لەوەشکردووە، بڕیارى دامه‌زراندنه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى 2019ى فیدراڵییه و پاش دامه‌زراندنیان به‌سه‌ر كۆمپانیاكانى نه‌وتدا دابه‌شده‌كرێن.