جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: بەغدا بودجە بۆ هەرێم رەوانە دەکات

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" گرەنتی ناردنی بودجە یاسایەكەیە و بودجە لەلایەن بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێ"‌.

د.بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ رۆژنامەنووسانی ئاشکرا کرد " بڕە پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە كراوە تا ئەوكاتە بەشە بودجەی كوردستان ڕەوانە دەكرێ"‌.

سەربارەت بە پڕکردنەوەی وەزارەتی داد کە پشکی کوردە، جێگری سەرۆکی پەرلەمان وتی " بۆ یەكلا كردنەوەی پۆستی وەزارەتی دادی عێراق ئەنجوومەنی نوێنەران چاوەڕێی رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی دەكەن.

ئەو لێدوانەی بەشیر لە کاتێکدایە کە خەڵکی کوردستان لە چاوەڕوانی ئەوەدان بەغدا یاسایی بودجەی ٢٠١٩ بخاتە بواری جێبەجێکردنەوەو مووچەخۆران مووچەی تەواوی خۆیان وەربگرن بەبێ پاشەکەوت.



PM:09:03:27/02/2019