بەهۆی بەفربارینەوە رێگای سلێمانی- پێنجوێن داخرا

بەهۆی بەفربارینی شەوی رابردوو و ئەم بەیانییە ١ی شوباتەوە رێگای نێوان پێنجوێن و سلێمانی داخرا.

پەیامنێرێ سپی لە پێنجوێنەوە رایگەیاند" بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە شەوی رابردوو و ئەم بەیانییەوە رێگای سەرەکی نێوان شاری سلێمانی و قەزای پێنجوێن راگیرا".

ئۆتۆمبیلە هاتوچۆکەرەکانی ئەو رێگایە لە ناوچەی " ملەی نەڵمەوە " لەسەر رێگاکە پەکیان کەوتووە بۆتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغیەکی زۆر لەسەر رێگاکە.

بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری سپی رێگای هاتووچۆی دەروازەی سەرەکی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە دەروازەی باشماخەوە گیراوە.
پێنجوێن شارێکی سەرسنوری سەر بە پارێزگای سلێمانی یە و دەکەوێتە سەر سنورو بەیەكێک لە ناوچە ساردەکانی باشوری کوردستان دادەنرێت.



AM:09:06:01/03/2019