بە بڕیاری فەرمی وەزارەتی ناوخۆی سعودییە ڕەگەزنامەی سعودی لە کوڕەکەی بن لادن" هەمزە بن لادن"وەرگیرایەوە.
لە راگەیەندراوێکدا، کە وەزارەتی ناوخۆی سعودییە بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، "هەمزە بن لادن، كە یەكێكە لەسەركردەكانی رێكخراوی قاعیدە ، لەمەودوا مافی هەڵگرتنی رەگەزنامەی سعودی نییە".
ئەمەش دوای ئەوە دێت،
رۆژی پێنجشەممە 28ی شوبات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڕی یەک نلیۆن دۆلاری وەک خەلات بۆ هەرکەسێک دیاریکرد، کە شوێن و زانیاری سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده (هه‌مزه بن لادن) بگه‌یه‌نێته هێزه‌كانی ئه‌مریكا، ئەوەشی له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی په‌خشینی پاداشت ناوبرد له‌پێناو چه‌سپاندنی دادوه‌ریدا.
هەمزە بن لادن لەساڵی 2017 لەلایەن ئەمریكاوە خرایە لیستی تیرۆرەوەو سەرجەم سەروەت‌و سامانەكەی بلۆك کرا.