شەڕڤانان شەش خاڵیان لە باغۆز کۆنتڕۆڵ کرد

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە شەش خاڵیان لە ژێر دەستی چەکدارانی داعش لە باغۆز ، کۆنترۆڵ کرد.

لە شەوی رابردووەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە دەستیان بە ئۆپەراسیونی کۆتایی شەڕی کۆتایی هێنان بە تیرۆر کرد بۆ ڕزگارکردنی ئەو شوێنانەی لە باغۆز لە دەستی چەتەکان ماوە.

موستەفا بالی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بە میدیاکانی رۆژئاوای راگەیاند، لە شەوی ڕابردووەوە لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و چەتەکان شەڕێکی قورس لە ئارادایە.

وتیشی، شەڕڤانان بەرەو پێش دەچن و تا ئێستا شەش خاڵ کە چەتەکان بارەگایان تێدا دروستکردبوو ئازادکردووە.

بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاماژەشی بەوەداوە، کە لە ئەنجامی ئەو شەڕە ژمارەیەک لە چەتەکانی داعش کوژراون، هەروەها سێ شەڕڤانی قەسەدەش بریندار بوون.


PM:12:39:02/03/2019