تیمی كه‌ناڵی KNN له‌لایه‌ن هێزێكی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه و له‌كاتی ئاماده‌كاری بۆ تۆماركردنی به‌رنامه‌یه‌كدا، ده‌ستگیركران.
کەناڵی کەی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه تیمی كه‌ناڵی KNN كه بۆ تۆماركردنی به‌رنامه‌ی (دێ به‌دێ) چووبونه قه‌زای خانه‌قین، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه ده‌ستگیركران و هێشتا ئازاد نه‌كراون.
ئه‌و تیمه‌ی KNN به‌ئاگاداری پۆلیسی ناوچه‌كه، چونه‌ته ئه‌و شوێنه و ته‌نانه‌ت له‌كاتی تۆماركردنی به‌رنامه‌كه‌دا چه‌ند پۆلیسێكیان له‌گه‌ڵدا بووه، به‌ڵام چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، گوێیان به‌وه‌نه‌داوه كه تیمه‌كه‌ی كه‌ناڵی KNN یان ده‌ستگیركردووه.
تیمی كه‌ناڵی KNN پێكهاتوون له هه‌ریه‌كه له عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌بوبه‌كر، ئاماده‌كار و پیشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی دێ به‌دێ و هه‌ریه‌كه له كامێرامانان ڕه‌وا ئه‌حمه‌د و سه‌ركه‌وت كه‌ریم و شۆفێره‌كه‌یان هه‌ردی عه‌تا.