سلێمانی .. نرخی بەنزین گران دەبێت

لەشاری سلێمانی بەراورد بە شاری هەولێر نرخی بەنزین گرانترە و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیش هۆكارەكەی بۆ جیاوازی سەرچاوەی بەنزینەكە دەگەڕێنێتەوە.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند" بەهۆی ئەوەی هێنانی بەنزین بۆ سلێمانی بازرگانییە و لە بۆرسەی جیهانی نرخ بەرزە، نرخەكان لەئێستادا بەو جۆرەیە و ناتوانرێت زیاتر نرخ داببەزێندرێت."

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد " ئەگەر جیاوازی لەنرخی بەنزین لەنێوان شارەكانی هەرێم هەبێت، ئەوە پەیوەندی بە جیاوازی سەرچاوەی بەنزینەكەوە هەیە، كە بەبازرگانی دێتە ناو هەرێمەوە".

نرخی بەنزینی نۆڕماڵ لەشاری سلێمانی بە 600 دینارە و لەهەولێر بەنزینی نۆڕماڵ بە 510 بۆ 530 دینارە



PM:08:50:02/03/2019