رۆژی دەستپێکردنی مووچەی مانگی ١٢ ئاشکرا بوو


دەربارەی مووچەی مانگی ١٢ وەزارەتی پێشمەرگە، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، وتی " قسەیەك هەبوو كە لەڕۆژانی پشوودا موچە بدرێت، بەڵام وا چاوەڕواندەكرێت موچەی مانگی 12ی 2018ی وەزارەتی پێشمەرگە، بكەوێتە رۆژی 6ی ئەم مانگە".

ئەو بە ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە " هیچ گرفتێك لە لیستی موچەی پیشمەرگەدا نییەو ئێمە پێش وەختە لیستەكانمان ئامادەكردوەو  چاوەروانی پێدانی چەك و خەرجكردنی موچە دەكەین، بەڵام هەرچۆنێك بێت پێشمەرگە یەكەم وەزارەت دەبێت و بەر لەنەورۆزیش دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بەكۆتادەهێندرێت".

جەبار یاوەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بۆ پێشخستنی موچەی مانگی 12ی 2018، چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دەكرێت بۆ دیاریكردنی وادەی دابەشكردنی موچەی مانگی 12.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی كە چەند مانگێكە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاودەكرێتەوە، رۆژی 5ی هەر مانگێك دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت و یەكەم وەزارەتیش بۆ پێدانی موچە، وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت.



AM:12:57:03/03/2019