کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەسەر رۆژئاوای کوردستان سازدەکرێت

ئەمڕۆ دوو شەممە ٤ ی ئازار لەنێوان سوپاسالاری هەردوو وڵاتی ئەمریکا و رووسیا کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەبارەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا، سازدەکرێت.
 
میدیاکانی ئەمەریکا لەزاری کۆڵۆنێڵ پاتریک رایدەر، وتەبێژی دەستەی ئەرکانی سوپای هاوبەشی ئەمریکەوە بڵاوکرایەوە، جەنەڕال جۆزێف دانفۆر، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمەریکاو جەنەڕال ڤالێری گیراسیمۆڤ، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای رووسیا کۆ دەبنەوە.
 
ئەو کۆبوونەوەیە کە لە ڤیەنا پایتەختی نەمسا سازدەکرێت، کۆڵۆنێڵ پاتریک رایدەر ئاشکرای دەکات کۆبوونەوەکە لەسەر پێکدانەدانی ئۆپەراسیۆنەکانی هەردوو وڵات لە سووریا بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات و، گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندییە سەربازییەکانی مۆسکۆ و واشنتن و بارودۆخی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەنجام دەدرێت.



AM:08:57:04/03/2019