دوو بەرپرسی نەوەی نوێ لەبەردەم دادگای سلێمانی دەستگیرکران( نوێنکراوەتەوە )

لەنێو ئەو ژمارە لایەنگرەی نەوەی نوێ کە ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای سلێمانی دەستگیرکران، دوو بەرپرسی ئەو حیزبە لەنێو گیراوەکاندایە، میدیای نزیک ئەو بزووتنەوەیە باس لەدەستگیرکردنی ٨٠ لایەنگریان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەکەن.

پەیامنێری سپی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی ئەو پشێوویەی بەهۆی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدلواحیدەوە لەبەردەم دادگای سلێمانی دروستبووە، هێزەکانی پۆلیس ژمارەیەک لایەنگری نەوەی نوێیان دەستگیرکرد، ئارام سەعید ئەندامی ئەنجومەنی بالآی حیزبەکەو، رێبوار عەبدولڕەحمان بەرپرسی میدیای ئەو حیزبە لەنێو گیراوەکاندایە.

بەیانی ئەمرۆ ٤ ی ئازارلە دووەم رۆژی دەستبەرسەکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ ژمارەیەک لایەنگری ئەو جولآنەوەیە لەبەردەم دادگا کۆبوونەوەو لەگەڵ ئەو هێزە ئەمنیەیانەی کە هێنرابوونە ئەو جێگایە پشێووی روویداو ژمارەیەک لایەنگری نەوەی نوێ دەستگیرکران. 



AM:11:26:04/03/2019