ئەڵمانیا مەرجی زانینی زمانی ئەڵمانی بەسەر مەلاو پێشنوێژی مزگەوتەكانیدا دەسەپێنێت، ئەوەش ڕاگەیەندراوە "مەلای مزگەوتەكانی ئەڵمانیا لەلایەن دەسەلاتدارێتی توركیاوە دادەمەزرێندرێن بەڵام بۆ ئەوەی مزگەوتەكان لەژێر هەژمونی توركیا دەربێنن ئەڵمانیا ڕێوشوێنی توندی گرتۆتەبەر".
حكومەتی هاوپەیمانی ئەڵمانیا بەسەرۆكایەتی ئەنگێلا مێركلی ڕاوێژكار یەكدەنگن لەسەر ئەوەی ئیمام و پێشنوێژی مزگەوتەكانی ئەڵمانیا دەبێ زمانی ئەڵمانی بزانن ئینجا بۆیان هەبێت لەسەر حسابی ئەو كارە بێنە ئەڵمانیاوە، ئەم بڕیارە لەكاتێكدا ئەدرێ كەنزیكەی هەزار ئیمام و خەتیب لەمزگەوتەكانی ئەڵمانیا ناتوانن بەزمانی ئەڵمانی قسەبكەن.
لەم بارەیەوە وتەبێژی حكومەتی ئەڵمانی ڕایگەیاند ئەوان دەیانەوێت توانای قسەكردنی ئەڵمانی بكەنە مەرجێك بۆ پیاوانی ئاینی تابتوانن بەمەبەستی دەستبەكاربوون لەمزگەوتەكاندا بگەنە ئەڵمانیا.
ئەو وتەبێژە بەئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی وت زۆرێك لەپێش نوێژو مەلای مزگەوتەكانی ئەڵمانیا لەوانەن لە 2015 وە هاتونەتە ئەڵمانیا كارو كاریگەری و ڕۆڵیان هەبووە لەگەیاندنی ڕێنمایی و ئەمەش گرنگە بۆ چەسپاندنی پێكەوە ژیان لەنێوانكلتورو ئاین و پێكهاتە جیاوازەكاندا كەلەڕاستیدا ئەو مانایە دەبەخشێت ڕێنمایی پیاوانلەبەرجەستەكردنی پێكەوە ژیان و قسەكردن كە دەبێتە هۆكارێك بۆ تێكەلاوبوون گرنگ و پێویستە.
ئەندامانی هاوپەیمانی حوكم بەتایبەتی ئەندامی یەكێتی دیموكرات مەسیحی وەك كەسایەتی "كارستن لینمان" ڕایگەند لەچوارچێوەی مەرجەكانی زماندا نزیكەی هەزار ئیمامی مزگەوت بەئەڵمانی قسەناكەن یان زۆر بەكەمی.. ئەگەرچی سەرژمێریەكی فەرمی لەسەر ژمارەی پیاوانی ئاینی بیانی لە ئەڵمانیادا نیە لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتەكەی مێركل لەپێناوی فێربونی مەلاو پێشنوێژی مزگەوتەكاندا لەئەڵمانیا فشارێكی زۆری دروست كردوە بۆیە دەستیكردوە بەفێركردنی مەلاكانی ئەڵمانیای خەڵكی توركیاو وڵاتانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕاشیگەیاندووە "مەلای مزگەوتەكانی ئەڵمانیا لەلایەن دەسەلاتدارێتی توركیاوە دادەمەزرێندرێن بەڵام بۆ ئەوەی مزگەوتەكان لەژێر هەژمونی توركیا دەربێنن ئەڵمانیا ڕێوشوێنی توندی گرتۆتەبەر".