بزوتنەوەی گۆڕان رێککەوتنی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم قۆناخەدا بە کارێکی باش دەزانێت.
لە راگەیەندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەکردووە "بزوتنەوەی گۆران رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بە هەنگاوێکی باش و ئاڕاستەیەکی دروست دەزانێت بۆ ئەم قۆناخە".
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی شوبات نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان و کۆسرەت رەسول عەلی، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتییان بۆ قۆناخی داهاتوو واژۆکرد.
دەقی راگەیێندراوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان:
بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتنی پارتی و یەکێتی بە هەنگاوێکی باش و ئاڕاستەیەکی دروست دەزانێت بۆ ئەم قۆناغە.
لە پێناوی خزمەتکردنی پڕۆسەی سیاسی و بەرژەوەندی باڵای میللەتەکەمان و سەقامگیری لە کوردستان و عێراقدا.
بزووتنەوەی گۆڕان
4/3/2019