کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان راگەیەندرا

بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەگەر وەزارەتی پێشمەرگە لەیەك رۆژدا موچەی مانگی ١٢ یان پێبدرێت، ئەوا ڕۆژی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی پەرورەدە دابەشدەكرێت.

شێركۆ سەعید، بەڕێوەبەری ژمێریاری لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، راگەیاندوە" هەرچەندە تائێستا لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمەوە، لەكاتی دابەشكردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو ئاگادارنەكراوینەتەوە، بەڵام ئەگەر وەزارەتی دارایی، موچەی وەزارەتی پێشمەرگە لەرۆژی چوارشەممە دابەشبكات، ئەوا رۆژی پێنجشەممە موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت، بە پێچەوانەوە موچەی پەروەردە دەكەوێتە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو".

بەڕێوەبەری ژمێریاری لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئامەدەیی پەروەردە بۆ لیستی مووچە رادەگەیەنێت ئەوە دەخاتەڕوو، "وەك پەروەردە لیستی موچەی مانگی12ی ساڵی رابردوومان ئامادەكردووەو سەرجەم ئەو رێكارانەی تایبەتن بە لیستی موچە، كۆتایی هاتووەو چاوەروانی خەرجكردنی پارەكە لەوەزارەتی دارایی دەكەین".

دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی پشووی یادی راپەڕینەوە، ئەمرۆ ٥ ی ئازار دواخرا بۆ ٦ ی ئازار.



PM:01:59:05/03/2019