لەبەغدا دادگای ره‌سافه‌ی بڕیاریدا به خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی فرۆشتنی گه‌نمی سێ ساڵی جوتیارانی هه‌رێم.
فارس حوسێن مه‌یاس، سه‌رۆكی رێكخراوی جوتیارانی سه‌رده‌م لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگه‌یاند " دووشه‌ممه 5ی ئازار دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ره‌سافه بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێمدا به‌وه‌ی پێیوسته حكومه‌تی ناوه‌ندی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵانی 2014،2015،2016 بدات."
سه‌رۆكی رێكخراوی جوتیارانی سه‌رده‌م وتیشی:"دوای ٣٠ رۆژ له ده‌رچوونی بڕیاری كۆتایی پێویسته حكومه‌تی عێراق شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم بنێرێت بۆ ئه‌و ساڵانه".