له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجام دەدرێت و پێشبینیش ده‌كرێت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی به‌شداریكردنی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان یه‌كلابكرێته‌وه.
ماڵپەری فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە iaله‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا یه‌كێتی پرسی وه‌رگرتنی یه‌كێك له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌و كاندیدیشی بۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌بێت.
ئەو ماڵپەڕە کە ئاماژەی بۆ رۆژی کۆبوونەوەکە نەکردووە، ئەوەی خستۆتەروو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی پۆستی ئه‌و وه‌زاره‌تانه ده‌كرێت كه یه‌كێتی داوای ده‌كات و به‌شداری حكومه‌تی پێده‌كات.
ماڵپەڕەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن یه‌كێك له سه‌رۆكی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كه بریتین له ( سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان) ئیستحقاقی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه له‌هه‌رێمی كوردستان هێزی یه‌كه‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه هێزی دووه‌م كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه مافی خۆیه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ربكه‌وێت، كه بێگومان ئه‌و پرسه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كلاده‌بێته‌وه.