تایبەت بە خانمان: نەکەی هەرگیز لەماوەی سوڕی مانگانەدا ئەم کارانە بکەی



ئەوکاتەی لەسوڕی مانگانەدای لەشت خۆنەویستانە حەز بەکردنی چەند ئیشێک ناکات لەبەر ئەوەی ئافرەتان لەوکاتانەدا هەست بە بێتاقەتی دەکەن ،جیاواز لەوە چەند کارێکی دیکەش هەن کە پێویستە خانمان خۆیانی  لێ بەدور بگرن لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیان ،لەماوەی سوڕی مانگانەدا هۆڕمۆنەکانی لەش گۆڕانکاریان بەسەر دێت بۆیە لەو ماوەیەدا ئافرەت هەست بە بێتاقەتی و  ئازار دەکات .

ئەوچەند کارەی کەنابێت لەماوەی سوڕی مانگانەدا ئەنجام بدرێت ئەمانەن:

ـ خواردنی سوێر:  خواردنی سوێری لەماوەی سوڕی مانگانە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەتەندروستی و لەبەر ئەوەی هۆکارە بۆ دروستبوونی غازات، بەمەش دەبێتە هۆی هەست کردن بەناڕەحەتی و خراپتر بونی سوڕەکە.

ـ  لابردنی موو بە مۆم: ئەگەر مۆم بەکار دەهێنی بۆ لابردنی موو ئەوا خۆی  لەخۆیدا کێشەیە بەڵام ئەگەر بێتو لەم ماوەیەدا بەکاری بهێنی دووجار کێشەیە ، لەبەر ئەوەی لەو ماوەیەدا ئازاری زیاتردەبێت و پێستت هەستیار تر دەبێت.

ـ  ئەنجامدانی سێکس: ئەنجامدانی سێکس لەماوەی سوڕی مانگانەدا بەکارێکی زۆر خراپ دادەنرێت لەبەر ئەوەی ڕاستەخۆ دەبێتە هۆی،گواستنەوەی چەند ڤایرۆسێک لەوانەش ڤایرۆسی HIV هەروەها تەنها لەبەر ئەوەی لەم سوڕەدای مەرج نییە پارێزراو بی لە سکپڕبوون.

ـ  ئەنجامدانی پشکنینی مەمک: پشکنینی مانگانەی مەمک کارێکی زۆر باش و گونجاوە بەڵام لەماوەی ئەم سوڕەدا نابێت ئافرەتان ئەم کارە ئەنجامبدەن.

ـ خواردنی زۆری بەرهەمە شیرەمەنییەکان: خواردنی زۆری بەرهەمە شیرەمەنییەکان لەکاتی سوڕی مانگانەدا باش نیە چونکە هەروەک خواردنی خوێ وایە .

ـ زۆر خواردنەوەی قاوە:  ڕەنگە هیچ شتێکت بەقەد خواردنەوەی قاوەیەک پێ خۆش نەبێت بەڵام ئەگەر لەسوڕی مانگانەی دەبێت خواردنەوەی قاوە کەم بکەیتەوە لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی چڕبونی خوێن و دروست بونی غازات.

ـ جگەرکێشان: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک ئەوکەسانی جگەرە کێشن ئازاری سوڕی مانگانەیان زیاترە بە بەراورد بەکەسانی دیکە.

ئا: هە ـ ف

سەرچاۆە: Bustle



PM:08:22:05/03/2019