عادل عەبدولمەهدی لەسەر کەرکوک پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوادەکات چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان بدۆزرێتەوە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی وتاری هەفتانەی خۆیدا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسان رایگەیاند "نە کەرکووک و هیچ شوێنێکی دیکە، بەهیچ شێوەیەک نابێتە بابەتی دانووستاندن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی وەزارییەوە، ئەمە دوورە لەو واقعەی کە ئێستا لە کەرکووک هەیە" .

بەپێویستی زانی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کەرکووک بدۆزرێتەوەو وتی و هەوڵی راستەقینەش هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە، لەگەڵ چارەسەرکردنی بابەتی ناوچە جێناکۆکەکان.

 سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پەیوەندی نێوان هێزەکان بەگشتی باشە، هەوڵدەدەین ئەو کەشە بقۆزینەوە بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بە باشترین شێوە، کە دەتوانین چارەسەر بکەین.   



PM:12:14:06/03/2019