ئه‌ندامێكی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات ، به دڵنیاییه‌وه به‌غدا له‌م مانگه‌وه پاره‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش راده‌ستی به‌غدا نه‌كات، ئه‌وا مانگانه 522 ملیار دینار ده‌نێردرێت.
د. غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ى نه‌وت و غازی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند : سێ ئه‌گه‌ر هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وت ته‌سلیمی سۆمۆ بكات، ئه‌وا مانگانه (900) ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت، ئه‌گه‌ر نه‌وتیش راده‌ست نه‌كات، (522) ملیار دینار ده‌نێرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ى نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه، ئه‌گه‌ر كێشه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و عێراقدا دروست ببێت و ناكۆكی بكه‌وێته نێوانیانه‌وه، ئه‌وا به‌غدا له‌و پشكه‌ی هه‌رێم له بودجه‌دا بۆی دیاریكراوه، پاره‌ى 250 به‌رمیله‌كه‌ی لێده‌رده‌هێنێت و ئه‌وه‌ی دیكه كه ده‌مێنێته‌وه ده‌ینێرێت.