یارجان هاککرا

خانمە مودێلی ناسراو و شاجوانی سلێمانی یارجان ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردوەتەوە کە باس لە هەوڵی هاکردنی دەکات.

یارجان لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات بڵاویکردەوەتەوە، ئاماژە بەوەدەکات کە لە هەژمارە تایبەتییەکەی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستا گرام ئەمشەو هاککراوەو داوا لە هەوادارانی دەکات کە ریپۆرتی ئەکاونتەکەی بکەن.

شنیار ئەحمەد لەدایکبووی ساڵی 1996 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.


PM:10:09:07/03/2019