بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکی دەستدرێژی سێکسی کردوەتەسەر ژنە سیناتۆرێک

بەرپرسێکی باڵای هێزی هەوایی ئەمریکا دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر ژنە ئەندامێکی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی ئادار سیناتۆر مارسا مکساڵی بە سی ئێن ئێن-ی راگەیاند، لەوکاتەی لەهێزی هەوایی ئەمریکا کاریکردوە لەلایەن گەورە بەرپرسێکی هێزی هەوایی ئەمریکاوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر.

وتیشی، بەهۆی ئەوەی لەو کاتەدا هەستی بەشەرم کردوە و پەشۆکاوە سکاڵای تۆمارنەکردوە.

ئەو سیناتۆرە راشیگەیاند، ئەوکاتەی ئەوکارەی بەرامبەرکراوە وەک هەزاران ژنی دیکە متمانەی بەسیستمەکە نەبوە، کە بەداواکەیەوە دەچن و ئێستاش خۆی بەقوربانی دەستی ئەو سیستمە دەزانێت. 

وتەبێژی هێزی هەوایی ئەمریکا لەو بارەیەوە رایگەیاند ئەوەی سیناتۆر میکسال ئاشکرایکردوە پێشێلکردنی تەواوی یاسا و بڕگەکانی ئەخلاقیاتی هێزی هەواییە و هەست بەشەرمەزاری دەکەین بەرامبەر ئەو کارەی بەرامبەر سیناتۆر کراوە.

وتەبێژەکەی هێزی هەوایی ئەمریکا وتیشی، هەموو لەپشتی ئەو و قوربانیانی دیکەی دەستدرێژی سێکسی دەبین بۆ روبەروبونەوەی ئەو تاوانەی بەرامبەریان کراوە.


PM:10:43:07/03/2019