ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر دوو پرس کۆدەبێتەوە کە گرنگترینیان وتاوتوێکردنی لابردنی پاشەکەوتی مووچە دەبێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە سپی راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٨ی ئادار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت كۆدەبێته‌وه".
وتیشی لە کۆبوونەوەوکەدا كۆی داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو، پاشان تاووتوێی لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌كرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی ئادار به‌رپرسانی هه‌رێم و به‌غدا کۆبونەوە، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی ده‌نێرێت، به‌یه‌كجاری پاشه‌كه‌وتی مووچه لاببرێت.
بە ناردنی مانگانە 522 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێراق و 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و 24 ملیار دیناری هێزەکانی هاوپەیمانان، ده‌توانرێت بڕیاری لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه بدرێت.