كه‌یسی مه‌لا عه‌لی کەڵەک لەسەر کردنەوەی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە خۆی هێشتا له دادگا كۆتایی نه‌هاتووە، لە ءیستادا شوێنێكی دیکەی بەناوی نه‌خۆشخانه له قه‌زای خه‌بات كردووەته‌وه و رۆژانه بەمەبەستی چارەسەر هاووڵاتیان سەردانی دەکەن.
خاڵس قادر، وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، وەزارەتی ته‌ندروستی سکاڵای له‌سه‌ر مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك تۆماركردووه و كه‌یسه‌كه‌ی له دادگایه و لایه‌نه پەیوەندارەکانی وه‌كو دادگا‌و پۆلیس داواکاری ئێمەیان لایە و دەزانن بێ مۆڵەتە و كاره‌كه‌ی نایاساییه".
وتیشی"گرنگه مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك واز له‌و كاره‌ی بهێنێت، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌تی كاركردنی پێ‌نادرێت و نابێت كاربكات".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ دوارۆژ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە،" كه‌یسی مه‌لا عه‌لی كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام ئێمه چاوه‌ڕوانی بڕیاری كۆتایی دادگا ده‌كه‌ین".
شه‌وی 2ی ئایاری 2017 له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، هێزێكی پۆلیس مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌كی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له قه‌زای خه‌بات ده‌ستگیركرد، دواتر لە رۆژی 7ی حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵ، دادگای به‌رده‌ڕه‌ش بڕیاریدا به وه‌ستاندنی كاره‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، پاشان له‌ماڵه‌وه چاودێری کرا و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگیش نه‌خۆشخانه‌كه‌ی داخرا.
مه‌لا عه‌لی له‌ئێستادا شوێنێكی بەناوی نه‌خۆشخانه له قه‌زای خه‌بات كردووەته‌وه و رۆژانه هاووڵاتیان سەردانی دەکەن بەمەبەستی چارەسەر، ئەمەش له‌كاتێكدایە کە هیچ بڕوانامه‌یه‌كی پزیشكی نییه و دادگایی کردنەکەی لەسەر ئەو کارەی کۆتایی نەهاتووە.