وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەوە نوسراوێک بۆ حکومەتی عێراق دەنێرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لەبارەی  ناردنی جیاوازی مووچەی هەردوو مانگی سەرەتای 2019 نوسراوێک ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق دەکات.

بڕیاربوو لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق لە مانی کانونی دووەمەوە حکومەتی عێراق بڕی ٥٢٢ ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات بەمەبەستی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران بەڵام بەغدا لە دوو مانگی رابردوودا بۆ هەرمانگێک بڕی ٣١٧ ملیار دیناری ناردووە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی لەسەر ئەو جیاوازی موچەیە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رۆژی پێنجشەممە ٧ی ئادار بەفەرمی نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق كردووە بۆ ناردنی ئەو جیاوازیە كه‌ 205 ملیار دیناره‌.


PM:12:31:08/03/2019