كەمێك لەمەوبەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمی كوردستان تایبەت بە پرسی لابردنی پاشەکەوتى مووچەى فەرمانبەران و مووچەخۆران دەستیپێکرد.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە سپی راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٨ی ئادار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت كۆدەبێته‌وه".
وتیشی لە کۆبوونەوەوکەدا كۆی داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن وه‌زیری داراییه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو، پاشان تاووتوێی لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌كرێت.
بڕیارە لە دوای كۆبوونەوەكە نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی كۆبوونەوەكە رابگەیەنێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی ئادار به‌رپرسانی هه‌رێم و به‌غدا کۆبونەوە، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی ده‌نێرێت، به‌یه‌كجاری پاشه‌كه‌وتی مووچه لاببرێت.
بە ناردنی مانگانە 522 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێراق و 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و 24 ملیار دیناری هێزەکانی هاوپەیمانان، ده‌توانرێت بڕیاری لابردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه بدرێت.