پاشەکەوتی مووچە لابرا

کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆتاییھات و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی هەڵوەشانەوەی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند.

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە بڕیاریان دا لەم مانگەوە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی هەڵبگیرێت.

هاوکات ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند "هەوڵی دانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان دەدەین".

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كرد كە بەرگەی سیستەمی پاشەكەوتی مووچەیان گرت و دووپاتی كردەوە ئەوان خاوەنی بەڵێنی خۆیانن بەوەی هەر كاتێك دۆخەكە باش بێت و حكوومەت توانای هەبێت، پاشەكەوتی مووچە هەڵدەگرێت.



PM:05:00:08/03/2019