وەزارەتی داریی داوای ئامادەکردنی لیستی مووچەی بێ پاشکەوت دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم داوا لە وەزارەتەكان دەكات لیستی مووچە بەبێ پاشكەوت بۆ رەوانە بکەن بە مەبەستی دابەشكردنی مووچە بە بێ پاشكەوت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە " سپی "راگەیاند، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا سیستەمی پاشەکەوتی مووچە هەڵوەشێنێتەوە، ئەمڕۆ ٨ ی مارس وەزارەتی دارایی و ئابوری  داوا لەسەرجەم وەزارەتەکان دەکات لیستی مووچە لە سەرجەم وەزارەت و سەرۆكایەتی و فەرمانگاكان بە بێ پاشكەوتیان بۆ بنێرن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی رەنگە ئەو رێو و شوێنانە یەک دوو رۆژی پێ بچێت و لە رۆژی دووشەممەوە دەستبە دابەشکردنی مووچەی بێ پاشەکەوت بکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لیستی مووچە ئاراستەی گەنجینەكان دەكرێت، پاشان وردبینی دەكرێت و دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەکە".

سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد " چاوەڕێی رێنمایی نوێین كە رۆژی یەكشەممە رێنمایەكە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری دەردەچێت".



PM:09:29:08/03/2019