راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دڵشاد شه‌هاب، رایگه‌یاند " له به‌یانییه‌وه مووچه به سیستمی نوێ دابه‌ش ده‌كرێت".
دڵشاد شەهاب کە ئەندامی سەرکردایەتی پارتیشە بە میدیاکانی نزیک پارتی راگەیاندووە" هه‌وڵی جدی ده‌درێت پێش نه‌ورۆز هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان مووچه بێ پاشه‌كه‌وت وه‌ربگرن".
هه‌روه‌ها وتیشی " مانگانه وه‌ك پێشتر و هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وت وه‌رده‌گرن.
روونیشیكرده‌وه، بۆ ئه‌و دوو مانگه‌ی رۆیشتووه، واته مانگی یه‌ك و دووی ئه‌مساڵ، به گوێره‌ی یاسای بودجه، له هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و شایسته داراییه‌ی هه‌رێم ره‌وانه بكرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه هاتووه، چونكه یاسای بودجه له مانگی یه‌كه‌وه‌یه تا مانگی دوازده.
ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كۆتایهاتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی راگه‌یاند.