" پەکەکە لە لیستی تیرۆری بەلجیکا دەرکرا "

دادگای برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا له‌باره‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان و سایه‌تمه‌دارانی كورده‌وه‌ بڕیارێكی نوێ ده‌ركرد.

دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی برۆكسل ئه‌مرۆ هه‌ینی 8ی ئازار كه‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) تیرۆرست نییه‌ و نابێت له‌مه‌ودوا له‌و وڵاته‌ په‌كه‌كه‌ وه‌ك تیرۆرست بناسرێت.

زۆبێر ئایدار، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی كه‌نه‌كه‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتی دوسیه‌ی په‌كه‌كه‌ی ده‌كرد له‌ دادگای برۆكسل بۆ ماڵپەڕی دواڕۆژی راگەیاندووە "ئه‌مرۆ دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی برۆكسل به بڕیارێكی بوێرانه‌ بڕیاریدا كه‌ په‌كه‌كه‌ تیرۆرست نییه‌".

ئایدار وتیشی: "به‌پێی بڕیاری داگای برۆكسل نابێت هیچ سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد سه‌ر به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان یان نزیك له‌و پارته‌ له‌و وڵاته‌ ده‌ستگیربكرێت یان دادگایی بكرێت".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای برۆكسل له‌ئێستادا بۆ كورد زۆر گرنگه‌ و چالاكیه‌كانی كورد له‌ به‌لجیكا ده‌چنه‌ قۆناغێكی زۆر باشتر و فراونتر ده‌بن.



PM:11:12:08/03/2019