پێش نەورۆز مووچە بەبێ پاشکەوت دابەشدەکرێت

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە هەوڵەکان بەو ئاراستەیەن، پێش جەژنی نەورۆز، مووچەی مانگی ١٢ی سەرجەم فەرمانبەران دابەش بکرێت.
 
سەفین دزەیی، وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئاداری ٢٠١٩ ڕاگەیاند: ”ئەوەی کە ئەم مانگە دابەش دەکرێت، مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٨ی فەرمانبەرانە".
 
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕوونیشی کردەوە کە وەزارەتی دارایی ”خەریکی" ئامادەکارییە تاوەکوو مووچەکە بەبێ پاشەکەوت پێش جەژنی نەورۆز دابەش بکرێت.
 



PM:01:21:09/03/2019