بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 10ی ئازار سەرۆکایەتی و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوەو بەپێی زانیارییەکانی سپی فراکسیۆنی یەکیتیش بەشدار دەبێت
بەپێی زانیارییەکانی "سپی" لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی سبەینێ یەکشەممە 10ی ئازار سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان لە بارەی لیژنە هەمیشییەکان کۆدەنەوە".
کۆبوونەوەی سبەی دوا کۆبوونەوە دەبێت بۆ دیاریکردنی ئەندامانی لیژنەکان و هەروەها کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانیش تایبەت دەکرێت بە متمانەدان بە ئەندامانی لیژنەکان.
هەر بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمان فراکسیۆنی یەکێتیش بەشدار دەبێت.