عادل عەبدولمەهدی لەبارەی خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بڕیاریدا

پەرلەمانتارێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات کە عادل عەبدولمەهدی رەزامەندی نیشانداوە، کە هەوڵی جددی دەدەن بۆ دەستخستن و خەرجكردنی پارەی ساڵانی رابردووی جوتیارانی هەرێم.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێش دانیشتنی پەرلەمان، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بینیوە و پرسیاری لەبارەی خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی لێكردوە.

ئەو ئەندامە کوردەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردوە، کە سەرۆك وەزیران پێش ئەوەی بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمان بكات لەوبارەیەوە وتویەتی "با پارەی ئەمساڵ بدەین هەوڵی جدی دەدەین ئەوەی تریش دەست بخەین".



ئه‌م بابه‌ته ‌1356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:04:09/03/2019