کەشوهەوای رۆژی نەورۆز راگەیەندرا

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژی نەورۆر ٢١ ئازار کەمێک باران لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ماڵپەڕی /www.accuweather.com/ کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژی ٢٠ مانگ کە ئاگری نەورۆزی تێدا دەکرێتەوە کەشوهەوا ئاساییە و ساماڵە، هەروەها ٢٢ ی ئازار کەشوهەوا ساماڵە، بەلآم رۆژی نەورۆز کەمێک باران دەبارێت.

لەرۆژانی پشووی مانگی ئازاردا هاولآتیان بۆ ئاهەنگ وگەشتوگوزاری نەورۆز روو لەدەشتودەر دەکەن بۆ سەیران.



PM:09:03:09/03/2019