بەهۆی نەخۆشیەوە عادل ئیمام ناتوانێت دراماکەی تەواو بکات

هونەرمەندی گەورەی عەرەب، عادل ئیمام بەهۆی نەخۆشیەوە لە نواندن لە دراما نوێکەی دوورەکەوێتەوەو وێنەگرتنی رادەگرێت.

ماڵپەڕی " لەها مەگەزین" بڵاویکردووتەوە، نوێترین زنجیرە درامی عادل ئیمام کە وابڕیاربووە بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لەسەر شاشەکانی کەناڵە عەرەبییەکان پەخشبکرێت، بەهۆی خراپی تەندروستی عادل ئیمامەوە کاری وێنەگرتنی وەستاوە.

عادل ئیمام، ناوبراو تەندروستی باش نییە، بەڵام ئاماژە بە جۆری نەخۆشییەکەی نەکراوە، ماوەی هەفتەیەک دەبێت کاری وێنەگرتنی زنجیرە دراماکە وەستاوە و نازانرێت کەی دەست بەکاری وێنەگرتن دەکرێتەوە و ئەگەری هەیە ڕەمەزانی ئەمساڵ ئەو زنجیرە درامایە نمایش نەکرێت.
لەم دراما نوێیەدا بە تەنیشت عادل ئیمامەوە کۆمەڵێک هونەرمەندی دیار بەشدارن وەکو دەلال عەبدول عەزیز، دالیا بەحری و ڕانیا مەحمود یاسن لەگەڵ وەفا سادق.

عادل ئیمام كە بە زەعیمی كۆمیدیای عەرەبی ناسراوە لە ساڵی ١٩٤٠ لەدایكبووە، بۆ یەكەمینجار ساڵی ١٩٦٠ دەستی بەكاری نواندن كردووە، وەك ئەكتەری سەرەكی بەشداریی لە ٤٢ فلم و ١٣ شانۆیی و ١٩ درامای تەلەفزیۆنیدا كردووە، فلمەكانی عادل ئیمام پڕداهاترینن لە مێژووی سینەمای میسری دا.



PM:10:05:09/03/2019