ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی دەکات، کە لە رۆژی سێشەممە ئامادەی دانیشتنی ژمارە دووی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بن.
دەقی بانگهێشتنامەکە:
بانگهێشت بۆ: گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمانی کوردستان
بە پێی حوکمی بڕگەی سێیەمی ماددەی ١٨ لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان_عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین، بۆ دانیشتنی ژمارە ٢ی ئاسایی، ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان_عێراق، لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ رۆژی سێ شەممە رێککەوتی ١٢ی٣ی٢٠١٩ دا، تکایە لە کاتی دیاریکراودا ئامادە بن.