وەزیری تەندروستی تونس دەستیلەکار کێشایەوە

وەزیری تەندروستی تونس بەهۆی گیانلەدەستانی ١١ منداڵی ساوای ولاتەکەی دەستی لەکارکێشایەوە و وەزارەتی تەندروستی و داواکارى گشتیش دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە.

میداکانی تونس بلاویانکردەوە، کە ڕەئوف شەریف وەزیری تەندروستی تونس بەهۆی گیانلەدەستدانی ١١ منداڵی ساواوە بەهۆکارێکی نادیار لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تونس، دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە، کە تەنیا چوار مانگە ئەو پۆستەی وەرگرتووە.

لە دوای روداوەکەش هەریەک لە وەزارەتى تەندروستى و داواکارى گشتى تونس دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە، بەپێی ئەنجامی لێکۆڵێنەوەکەانیش دەرکەوتووە منداڵەکان بەهۆی بەرکەوتنیان بە خوێنێکی ژەهراوییەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێى ئامارى ڕێکخراوە جیهانییەکان، ساڵانە لەسەرانسەری جیهاندا نزیکەى هەشت سەد هەزار هاوڵاتى بەهۆى هەڵەى پزیشکییەوە گیان لەدەست دەدەن.


PM:11:38:10/03/2019