لەبارەی دابەشکردنی مووچەی پەروەردەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هەر پەروەردەیەك لیستی مووچەی ئامادەبێت ئەمڕۆ مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت وەردەگرێت

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە دابەشكردنی مووچە رایگەیاند، هەر پەروەردەیەك لیستی مووچەی ئامادەبێت ئەمڕۆ مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت وەردەگرێت.

وتیشی، تەنها دوو پەروەردە ماون لیستی مووچە ئامادە بكەن و هەموو پەروەردەكانی تر لیستی مووچەیان ئامادەكردوەو ئەمڕۆ ئەتوانن چەكی پارەكەیان ببەن بۆ گەنجینەو مووچە وەربگرن.

بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ، مامۆستایان دڵنیا دەكات مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت وەردەگرن و هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە دابەشكردنی مووچە دەكەن بە پاشەكەوتەوە دوورن لە راستییەوە.



AM:07:52:11/03/2019