وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاویه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی پارێزگاكان ده‌كات.
له‌نوسراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و فێته‌رنه‌ری سه‌ربه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا کە ڕۆژی 10ی 3ی 2019 ده‌رچووه‌و گشتاندنی بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی كشتوكاڵ له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كردووه. كه تێیدا هاتووه، بڕیاردراوه به قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی له 15ی 3ی 2019، تاوه‌كو 14ی 6ی 2019.
رونیشكراوه‌ته‌وه: "هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی، بۆ هاتنی وه‌رزی زاوزێی ماسی گه‌ڕاندۆته‌وه‌و جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه كه راوكردنی ماسی له‌ڕێی كاره‌باو مادده ژه‌هراویی و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان، له‌گشت وه‌رزه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه".